SuperCleaner خاوێن کەرەوەی کامپیۆتێرە بە شوێن فایلە بێکەڵکەکان دا دەگەرێ و دەیانسرێتەوە و بەم هۆیەوە خێرایی سیستەم دەباتە سەرێ.هەر وەها هەموو جێ پێی ئەو ماڵپەرانەی کە سەدانتان کردوون دەسڕێتەوە و سازگارە لە گەڵ ئینتێرنێت ئێکس پلۆرێر، فایرفۆکس،AOL، ئۆپێرا، موزیلا و Netscape Navigator حەتتا خاوێنکردنەوەی فایلە حەشاردراوەکانی index.dat لە ناو سیستەم و کولێچەی ماڵپەرەکان و... دەدۆزێتەوە و رەشیان دەکاتەوە بە چەشنێک کە هیچ پرۆگرامێک نەتوانێ بیانهێنێتەوە و...!بەم بەرنامەیە دەتوانن بە ئەمنییەتێکی زۆرەوە لە ناو نێت دا بگەرێن و نیگەرانی جێ پێی گەرانەکان و هێنانەوەی فایلە سڕاوەکان نەبن.هەر وەها چ خۆکارانە ویان بە شێوەی دەستی دەتوانن بەرنامەکە رێک بخەن و وێرای ئەمانە چەندین کرداری بەرچاوی تریشی هەن کە لە کاتی بەکارهێناندا سەرنجتان بۆ لای خۆی رادەکێشێ.
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7
Fly Free Photo Editing & Viewer v: 2.99.3
Fly Free Photo Editing & Viewer رێکخەرێکی ساکار بەڵام زۆر کاریگەرە کە وێرای رێکخستنی وێنەکان، توانایی بەرێوەبردنی وێنەکانیشی هەیە. ئەم ئامرازە بە هۆی ناوبژی گرافیکی یەکەی کە لە سەر بناغەی سیستەکی کردەیی مەک دارێژراوە، کارپێکردنی زۆر هاسانە و دەکرێ رووناکی و تاریکی وێنەکان و کەیفییەتەکەیان کەم و زۆر بکەین و سایزەکانیان بگۆرین، یان لە کۆی وێنەکان ئسلایدشۆی زۆر جوان درووست بکەین. ئەم ئامرازە بە سەرنج دان بەوەی کە قەبارەیێکی مامناوەندی هەیە لە توانای دایە لاپەرەی وێب بکات وێنە. جێگەی بایەخە بزانین ئەم پرۆگرامە بە چەشنێک درووست کراوە کە زۆر لە کارەکان وەک گۆڕینی سایزەکان، گۆرینی ناوەکان و... بە کۆمەڵ بە ئاکام بگەیێنێت. خێرایی لە کار وکردەکاندا، کارپێکردنی هاسانی ئامرازەکە و هەروەها پشتگری لە نزیک بە تەواوی فۆرمەتەکانی باو بۆ وێنە و فۆرمەتەکانی تریش بەشێک لە تایبەتمەندی ئەم ئامرازەن کە پێویستە لێی ئاگادار بین.
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7
PC Tools Internet Security 2012
PC Tools Internet Security یێکێ لە باشترین ئامرازەکانی پاراستنە کە هەتا ئێستا بەرهەم هاتووە. ئەم ئامرازە دەتوانێ نوێترین ویرووسەکان بناسێتەوە و زۆر خێرا لە ناویان بەرێ. ئاگرە دیوار، دژە سپام و ئامرازێکی بەهێزی دژبەری سیخوورییە کە لە سێ بەشی سەرەکی دا وەک تایبەتمەندی ئەم ئامرازە دێنە هەژماردن. هەر کام لەمانە دەتوانن سەربەخۆ وەک ئامرازێک بەکاربهێنرێن. جگە لە کارپێکردنی هاسان، زۆر خێراشە لە گەران دا کە خۆی جێی بایەخە و وەک تایبەتمەندی ئەم ئامرازە گرینگی خۆی هەیە.
نوێ بوونەوەکانی خۆکارانەی ئەم ئامرازە بۆتە هۆی ئەوەی کە بەکارهێنەران بتوانن ئەم ئامرازە وەک باشترین کۆگەی پارێزگاریکردن هەڵبژێرن. جێی وتنە کە ئەم ئامرازە خاوەنی Spyware Doctor ـە کە هەر تەنیا ئەمیان هەتا ئێستا سەد و دەملیۆن جار داگیراوە کە خۆی دەرخەری بایەخی ئەم ئامرازە دەگەیێنێت. بە دڵنیایێوە ئەم کۆمەڵە ئامرازەی پارێزگاریکردنە دەتوانێ لە سەر یێک باشترین بژاردە بێ بۆ پاراستنی سیستەم لە هەر
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: XP / Vista / 7
USB Disk Security 6.5
بە سەرنجدان بەوە کە ئەمرۆکە بیرگەکانی لاوەکی و هەڵگرتەنی بوونەتە ئامرازێکی جێی بایەخ و زۆر کەڵکی لێوەردەگیرێت، هەر بەم هۆیەشەوە بوونەتە یێکێ لەو ئامرازانەی کە دەتوانن ببنە هۆی بڵاوکردنەوەی ویرووس! لێرە دا ئامرازێک دەناسێنین کە دەتوانێ ببێتە قەڵای بەردەم ویروس و حەسارێکی بە هێز بۆ پاراستنی سیستەمUSB Disk Security . کە لە لایەن کۆمپانیای Zbshareware هاتۆتە بەرهەم، یێکێ لە باشترین ئامرازەکانی پاراستنە کە هەتا ئەمرۆکە لە جیهاندا ناسراوە و بە پێشکەوتووترین تێکنۆلۆژی لە دزەکردنی هەر چەشنە ویرووس یان هەر بەرنامەیێکی تێکدەرانە کە بە هۆی یو ئێس بی فلاشەکانەوە و... هەوڵ بۆ چوونە ناو سیستەم بدەن بەرگری دەکات.
ئەمە لە کاتێک دایە کە بەرنامەکانی پەیوەندی دار و هاوشێوە کەم هەن کە بتوانن پاراستنی ٩٠ لە سەدی دابین بکەن. وێرای ئەمانەش USB Disk Security بە پێچەوانەی ئامرازەکانی دیکەی پاراستن و دژە وەیرووسەکان کە بۆ پاراستن پێویستیان بە نوێ بوونەوەی بەردەوامی رۆژانە دەبێ، ئەم ئامرازە بەم نوێ بوونەوانە پێویستی نییە و بە هاسانی لە سیستەم لە حاست هەر فایلێکی تێکدەرانە پارێزگاری دەکات. یێکێکی دیکە لە خاڵە باشەکانی دیکەی ئەم ئامرازە گوونجانیێتی لە گەڵ دژە ویرووسەکانی دیکە و دەتوانی هاوکات لە گەڵ هەر ئامرازێکی تری پاراستن کار بکات و ئەوە لە حاڵێک دایە کە دوو ئامرازی پاراستن ناتوانن هاوکات لە سەر یێک سیستەم کار بکەن. ئەوەش دەتوانێ ببێتە هۆی بەهێزبوونی پارێزگاریکردنی پتری سیستەم.
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7
Artweaver 5.1
Artweaver ئامرازێکی بەهێزە بۆ دەسکاری کردنی وێنە. ئەم ئامرازە زۆر توانایی هەن کە دەتوانێ سەرنجی بەکارهێنەران بۆ لای خۆی راکێشێ. ئەم ئامرازە بە قەبارەی٨ م.ب و رواڵەتێکی سەرنجراکێش، زۆر کاریگەری هەن کە بۆ دەسکاری کردنی وێنە دەتوانێ لە ئامرازیتر بە قەباری قورستر رزگارتان بکات. هەبونی دەیان فڵچە و گاریگەری، گوونجان لە گەڵ فۆرمەتە جۆراوجۆرەکانی وێنە، هەبوونی ئیمکاناتی نیوە پیشەیی بۆ دەسکاریکردنی وێنە، کەڵک وەرگرتن و گونجان لە گەڵ رێکخەر(Processor)ـەکانی چەندناوەکی بۆ بردنە سەری کارایی ئامراز و چەندین توانایی دیکەی لە خۆ گرتووە.
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7